به‌هه‌شتی دنیا، دێی گه‌نه‌دارە
کوا ئه‌مه دێیه؟ ! خۆشتر له شارە
پاییز بوو که چووم بۆ ئه‌م به‌هه‌شته
که‌چی وه‌مزانی تازه به‌هاره
هه‌ر جێیه ده‌چی پڕه له کانی
له کوێ بڕوانی گوڵ و گوڵزاره
خه‌ڵکێکی سه‌خی، هه‌ر وه‌کو حاته‌م
چ ده‌وڵه‌مه‌ندی، چ وه‌ی هه‌ژاره
پیرانی هه‌موو دنیادیده و ژیر
گه‌نجه‌کانی وه‌ک شێری شکاره
پڕ له مامزی شۆخه که شێریش
به‌داوی عه‌شقی وان گرفتاره
مه‌دره‌سه‌که‌ی وێ، له سه‌ر گردێکه
گشت ماڵه‌کانی لێڕا دیاره
ئه‌م گرده نه‌قیم، مه‌کته‌ب نه‌خشی ڕووی
دێ گوستیله‌که‌ی ئه‌نگوستی یاره
مناڵه‌کانیان له ده‌رسێ گوڵن
نابینی دڕکێک، له‌م لاله‌زاره
کوا ئه‌مه دێیه؟ ! خۆشتر له شارە
پاییز بوو که چووم بۆ ئه‌م به‌هه‌شته
که‌چی وه‌مزانی تازه به‌هاره
هه‌ر جێیه ده‌چی پڕه له کانی
له کوێ بڕوانی گوڵ و گوڵزاره
خه‌ڵکێکی سه‌خی، هه‌ر وه‌کو حاته‌م
چ ده‌وڵه‌مه‌ندی، چ وه‌ی هه‌ژاره
پیرانی هه‌موو دنیادیده و ژیر
گه‌نجه‌کانی وه‌ک شێری شکاره
پڕ له مامزی شۆخه که شێریش
به‌داوی عه‌شقی وان گرفتاره
مه‌دره‌سه‌که‌ی وێ، له سه‌ر گردێکه
گشت ماڵه‌کانی لێڕا دیاره
ئه‌م گرده نه‌قیم، مه‌کته‌ب نه‌خشی ڕووی
دێ گوستیله‌که‌ی ئه‌نگوستی یاره
مناڵه‌کانیان له ده‌رسێ گوڵن
نابینی دڕکێک، له‌م لاله‌زاره