ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٤٣. باغی زانست
نه‌بیسراوه‌ له‌ دنیا گوڵێ وا شه‌نگ و شۆخ بێ
سه‌روی سه‌هی و سنه‌وبه‌ر به‌ری هه‌نار و خۆخ بێ

هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ناوه، قه‌تم نه‌دی بێ‌هونه‌ر
ناوی نه‌ڕوا له‌ یادان، هه‌ر چه‌ندی شه‌نگ و شۆخ بێ

هونه‌ر وه‌کو ده‌ریایه‌، نازانێ چی تێدایه‌
تا نه‌چێته‌ ده‌ نێوی، کێ له‌ لێوار و ڕۆخ بێ

بۆی وه‌کو بووکه‌ دنیا، زه‌حمه‌ته‌ لێی وه‌ڕه‌ز بێ
جوانێکی جوان و شیرین، پیری به‌ کۆخه‌کۆخ بێ

هه‌ر له‌ دنیای ئه‌وینه‌، هێزی دڵم که‌ نابێ
پرسێ بکه‌ی به‌ عه‌قڵ و چاوت له‌ بارودۆخ بێ

کێیه‌ ده‌بێ به‌ ڕاهیب، له‌ ده‌یری پاکی شه‌ڕه‌ف؟ !
ئه‌مه‌ ده‌س نادا له‌ کاخ، مه‌گه‌ر له‌ کونجی کۆخ بێ

چی ده‌ بیر باخی زانست، له‌ مه‌زرای دڵ دا نه‌بێ
یاڕەبی پڕ له‌ دڕکی په‌ژاره‌ و ئاخ‌وئۆخ بێ
٧٩/٠٥/٣٠ پیرانشار

پەراوێز edit