ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٤٢. شادی و ئه‌وین
زۆر له‌ مێژه‌ زیز بووه، له‌ سه‌ر لێوم پێکه‌نین
چی خۆشی بوو له‌ ناو دڵ، به‌ یه‌کجاری هه‌ڵفڕین

شاهی مڵکی شادی بووم، تا تۆ یارم بووی گوڵم
یه‌کتری ناگرنه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی شادی و ئه‌وین

شینه‌ چاوت بۆیه‌ پێم جوانه‌ ڕه‌نگی شین که‌چی
هه‌وێنی شینه‌ چاوت، ره‌مزی شینه‌ ڕه‌نگی شین

یادی ڕووی تا ده‌که‌م، ده‌چمه‌ گوڵزار گیانه‌که‌م
هێشتا نه‌م دیتۆته‌وه‌، گوڵێ وا جوان و شیرین

وه‌ک ژیان و به‌ختمه‌، پرچی ئاڵۆز و ڕه‌شت
بێنی پرچت گه‌ر نه‌که‌م، نابمه‌ خاوه‌ن به‌خت و ژین

له‌ڕێگای دڵبه‌ر «که‌ماڵ»، دات له‌ده‌س عه‌قڵ و که‌ماڵ
گه‌رچی پێشانی نه‌دای، جوان جه‌ماڵی بێ قه‌رین
٧٨/١٢/٠٦ دۆڵه‌گوێزان

پەراوێز edit