ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٤١. باخی ئه‌وینداری
له‌ناو باخی ئه‌وینداری، گوڵێکی سیس و بێ‌ڕه‌نگم
له‌ به‌زمی بلبلان دا من، به‌ ته‌نیا مات و بێ‌ده‌نگم

په‌پووله‌ی دڵ نیوه‌گیانه‌، گوڵی ژینم له‌ فه‌وتانه‌
وه‌کو مه‌جنوونی دێوانه‌، له‌تاو له‌یلایه‌ دڵته‌نگم

دڵارامێ دڵی بردووم، له‌ ئارامی دڵی کردووم
له‌ تاوانی وه‌کوو مردووم، ده‌ڵێی نه‌خشی له‌ سه‌ر سه‌نگم

له‌ دنیای من به‌هار نایه‌، خۆشی و شادی بێ‌مه‌ئوایه‌
به‌ هه‌شتم وه‌ک سه‌قه‌ر وایه‌، گه‌ڵای پاییزێیه‌ ڕه‌نگم

هه‌تا که‌ی من بناڵێنم، له‌ هه‌وری چاو ببارێنم
بڵێم له‌یلم، شه‌مم، زێنم، هه‌تا که‌ی ناکه‌وێ چه‌نگم
٧٨/١١/٠٩ دۆڵه‌گوێزان

پەراوێز edit