شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: باخی ئه‌وینداری سەبارەت: ٧٨/١١/٠٩ دۆڵه‌گوێزان له‌ناو باخی ئه‌وینداری، گوڵێکی سیس و بێ‌ڕه‌نگم له‌ به‌زمی بلبلان دا من، به‌ ته‌نیا مات و بێ‌ده‌نگم په‌پووله‌ی دڵ نیوه‌گیانه‌، گوڵی ژینم له‌ فه‌وتانه‌ وه‌کو مه‌جنوونی دێوانه‌، له‌تاو له‌یلایه‌ دڵته‌نگم دڵارامێ دڵی بردووم، له‌ ئارامی دڵی کردووم له‌ تاوانی وه‌کوو مردووم، ده‌ڵێی نه‌خشی له‌ سه‌ر سه‌نگم له‌ دنیای من به‌هار نایه‌، خۆشی و شادی بێ‌مه‌ئوایه‌ به‌ هه‌شتم وه‌ک سه‌قه‌ر وایه‌، گه‌ڵای پاییزێیه‌ ڕه‌نگم هه‌تا که‌ی من بناڵێنم، له‌ هه‌وری چاو ببارێنم بڵێم له‌یلم، شه‌مم، زێنم، هه‌تا که‌ی ناکه‌وێ چه‌نگم ++++++++++++++++++++++