شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: باغی زانست سەبارەت: ٧٩/٠٥/٣٠ پیرانشار نه‌بیسراوه‌ له‌ دنیا گوڵێ وا شه‌نگ و شۆخ بێ سه‌روی سه‌هی و سنه‌وبه‌ر به‌ری هه‌نار و خۆخ بێ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ناوه، قه‌تم نه‌دی بێ‌هونه‌ر ناوی نه‌ڕوا له‌ یادان، هه‌ر چه‌ندی شه‌نگ و شۆخ بێ هونه‌ر وه‌کو ده‌ریایه‌، نازانێ چی تێدایه‌ تا نه‌چێته‌ ده‌ نێوی، کێ له‌ لێوار و ڕۆخ بێ بۆی وه‌کو بووکه‌ دنیا، زه‌حمه‌ته‌ لێی وه‌ڕه‌ز بێ جوانێکی جوان و شیرین، پیری به‌ کۆخه‌کۆخ بێ هه‌ر له‌ دنیای ئه‌وینه‌، هێزی دڵم که‌ نابێ پرسێ بکه‌ی به‌ عه‌قڵ و چاوت له‌ بارودۆخ بێ کێیه‌ ده‌بێ به‌ ڕاهیب، له‌ ده‌یری پاکی شه‌ڕه‌ف؟ ! ئه‌مه‌ ده‌س نادا له‌ کاخ، مه‌گه‌ر له‌ کونجی کۆخ بێ چی ده‌ بیر باخی زانست، له‌ مه‌زرای دڵ دا نه‌بێ یاڕەبی پڕ له‌ دڕکی په‌ژاره‌ و ئاخ‌وئۆخ بێ ++++++++++++++++++++++