شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: مەخابن سەبارەت: هاوینی ١٣٩٢ ورمێ ده‌ردی من ده‌وای نییه مه‌خابن بژیشکێ له‌ لای نییه مه‌خابن خه‌مم شه‌و و ڕۆژ هێرش ده‌هێنێ دڵم هیچ په‌نای نییه مه‌خابن یارم کافره، وه‌ک ڕۆژێ ڕونە هێشتا دڵ بڕوای نییه مه‌خابن وشک بوو باخی ژینم له دوری بارانی هیوای نییه مه‌خابن له‌ پاش ناخۆشی باوی خۆشییە خۆشی من سه‌دای نییه مه‌خابن «که‌ماڵ» له‌ تاو یار حه‌یای تکاوە که‌س بۆ ئه‌و تکای نییه مه‌خابن ++++++++++++++++++++++