ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٦٠. هه‌ر چوار وه‌رزت به‌هار بی
له‌ سه‌ر باڵی په‌پووله‌
خۆشه‌ سه‌یری گوڵان که‌ی
وه‌کو بولبول به‌بێ خه‌م
تاوێ تام له‌ ژیان کـه‌ی

چه‌ن خۆشه‌ی ئه‌و هه‌نگه‌ بی
شیله‌ی گوڵان هه‌ڵده‌مژی
وه‌کو ئاسکی ڕه‌زاسوک
له‌ سه‌ر سنگی ده‌شت بژی

ڕاخوشی وه‌کو ڕووبار
به‌ناو دڵی خڕ و دۆڵ
له‌ گه‌ڵ سروه‌ دابێنی
بسکی نه‌رمی گیاوگـۆڵ

چله‌ی زستان نه‌بینی
بای به‌یانی بتکا سڕ
هه‌ر چوار وه‌رزت به‌هار بێ
جێگات باخێکی زۆر چڕ
٩٢/٠٧/١٦ ميراوێ

پەراوێز edit