شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: هه‌ر چوار وه‌رزت به‌هار بی سەبارەت: ٩٢/٠٧/١٦ ميراوێ له‌ سه‌ر باڵی په‌پووله‌ خۆشه‌ سه‌یری گوڵان که‌ی وه‌کو بولبول به‌بێ خه‌م تاوێ تام له‌ ژیان کـه‌ی چه‌ن خۆشه‌ی ئه‌و هه‌نگه‌ بی شیله‌ی گوڵان هه‌ڵده‌مژی وه‌کو ئاسکی ڕه‌زاسوک له‌ سه‌ر سنگی ده‌شت بژی ڕاخوشی وه‌کو ڕووبار به‌ناو دڵی خڕ و دۆڵ له‌ گه‌ڵ سروه‌ دابێنی بسکی نه‌رمی گیاوگـۆڵ چله‌ی زستان نه‌بینی بای به‌یانی بتکا سڕ هه‌ر چوار وه‌رزت به‌هار بێ جێگات باخێکی زۆر چڕ ++++++++++++++++++++++