شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: په‌ڕی هه‌ست سەبارەت: ٨٣/٠١/١٣ زه‌نگیاوێ دانیشی له‌ دم چۆمێ ئه‌و به‌ر که‌نداڵ و دار بێ وه‌ک ئاوێنه‌ وێنه‌یان ده‌ناویدا دیار بـێ چه‌ل‌چه‌ل سه‌رت هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمانی شین و جوان به‌م جۆره‌ زۆر و ده‌رکه‌ی ده‌رد و سۆمایی چاوان شنه‌ی ده‌نگی مه‌لان بێ بلاوێنێ گه‌ڵای گوێ به نیشتن و فڕینیان په‌ڕی هـه‌ستت ببزوێ هه‌ر له‌ وه‌رزی به‌هاره‌ به‌ بای باڵی په‌پووله‌ په‌ڕی ناسکی هه‌ستت دێته‌ له‌رین و جووڵه‌ ++++++++++++++++++++++