ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٣٧. چرای خه‌یاڵ
گوڵی دڵخۆشیم ژاکاوه‌ ئه‌مشه‌و
بێ خۆری ڕوی تۆ فه‌وتاوه‌ ئه‌مشه‌و

هه‌رچی ده‌یبینی شاد و به‌که‌یفه‌
ته‌نیا دڵی من داماوه‌ ئه‌مشه‌و

هه‌موو که‌س گه‌ییه‌ کاروانی ئاوات
هه‌ر دڵی منه‌ جێماوه‌ ئه‌مشه‌و

به‌ بۆنه‌ی بسکت چاو له‌ شه‌و ده‌که‌م
ئه‌ویش له‌ به‌ختم گۆڕاوه‌ ئه‌مشه‌و

بۆیه‌ وا دایسێ چرای خه‌یاڵم
په‌پووله‌ی هیوام سووتاوه‌ ئه‌مشه‌و

«بێدڵ» بۆ شاعیر خه‌میش گه‌وهه‌ره‌
ئه‌م شێعره‌ له‌ خه‌م گووراوه‌ ئه‌مشه‌و
به‌هاری ١٣٧٧ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit