ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٣٨. مریدی تۆم...
ڕۆژڕه‌شی ڕۆژ چاوی تۆم، که‌ وه‌ک ئه‌ستێره‌ی گه‌شه
شه‌و که‌ هه‌ڵدێ ڕۆژی ڕووت، له ‌تاوت جه‌رگم ڕه‌شه‌‌

چۆن له‌ دووریت چاو و دڵ، نه‌توێته‌وه‌ و نه‌سووتێ
چی بۆ په‌روانه‌ی دڵم، وه‌ک شه‌می ڕووت دڵکه‌شه‌

شه‌هی هه‌موو دنیایه‌ ده‌ یانه‌ی خۆشی دایه‌
له‌ به‌ر ده‌رکت هه‌ر که‌سێ، شای بتان جارووکه‌شه‌

له‌ باوه‌شی وه‌فا دا، من هه‌ر ئه‌تۆم نه‌دیوه‌
چی ده‌بێ گه‌ر جارێ تۆش، بێیه‌ نێو ئه‌و باوه‌شه‌؟ !

کراسێ له‌ په‌لکی گوڵ، چاکه‌، چاکه‌ بۆ به‌رت
سووره‌ گوڵم ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش زووره‌ بۆو له‌شه‌

تا ده‌می مردن له‌ دڵ، ناچیته‌ده‌ر ئه‌وینت
مریدی تۆمه‌ تا هه‌م، ئه‌گه‌ر شێخی یان قه‌شه‌
خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٧٧ هەتاوی

پەراوێز edit