ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٣٩. مانگی هیوا
یاری موو گه‌نمی ڕوو کام
گه‌رچی تۆ گه‌نم و من کام

له‌ باخی وه‌سڵت گوڵم
با جارێ بگه‌م به‌ کام

با شه‌وێ له‌ بن هه‌ور
بێته‌ده‌ر مانگی هیوام

بوومه‌ مه‌جنوون له‌ تاوت
جارێ نه‌بووی به‌ له‌یلام

«که‌ماڵ» له‌ به‌ر ده‌رکی تۆ
گه‌دا بێ چۆن نه‌ڵێ شام
پاییزی ١٣٧٧ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit