شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: چرای خه‌یاڵ سەبارەت: به‌هاری ١٣٧٧ زه‌نگیاوێ گوڵی دڵخۆشیم ژاکاوه‌ ئه‌مشه‌و بێ خۆری ڕوی تۆ فه‌وتاوه‌ ئه‌مشه‌و هه‌رچی ده‌یبینی شاد و به‌که‌یفه‌ ته‌نیا دڵی من داماوه‌ ئه‌مشه‌و هه‌موو که‌س گه‌ییه‌ کاروانی ئاوات هه‌ر دڵی منه‌ جێماوه‌ ئه‌مشه‌و به‌ بۆنه‌ی بسکت چاو له‌ شه‌و ده‌که‌م ئه‌ویش له‌ به‌ختم گۆڕاوه‌ ئه‌مشه‌و بۆیه‌ وا دایسێ چرای خه‌یاڵم په‌پووله‌ی هیوام سووتاوه‌ ئه‌مشه‌و «بێدڵ» بۆ شاعیر خه‌میش گه‌وهه‌ره‌ ئه‌م شێعره‌ له‌ خه‌م گووراوه‌ ئه‌مشه‌و ++++++++++++++++++++++