ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٣٦. مانگی چارده
مه‌گه‌ر چییه‌ قه‌دی تۆ ئه‌ی مانگی چارده‌ شه‌وی
سه‌روی سه‌هی وا سه‌ری به‌ دیتنی ده‌کا نه‌وی؟ !

مانگه‌شه‌و هه‌ر که‌ دادێ من تۆم پتر دێته‌ یاد
به‌ڵێ به‌ زوولف و روخسار هه‌ر ده‌ڵێی مانگ و شه‌وی

نه‌م دیوه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک، گه‌ش بێ وه‌کوو چاوی تۆ
بۆ دیتنی من خه‌وم قه‌ت له‌ چاوی ناکه‌وی

به‌ سه‌ر و گیانت گیانه‌، سه‌رت له‌ سه‌ر داده‌نێ
هه‌رچی ته‌نیا جارێکی چاوت به‌ چاوی که‌وی

به‌ خاتری ئه‌م جوانییه‌ت، ڕه‌حمێ بکه‌ به‌«بێدڵ»١
به‌و بێدڵه‌ی به‌ بێ تۆ تاڵه‌ خۆراک و خەوی

١. ئه‌و کات نازناوی شێعریم «بێدڵ» بوو.
به‌هاری ١٣٧٦

پەراوێز edit