شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: مانگی چارده سەبارەت: به‌هاری ١٣٧٦ مه‌گه‌ر چییه‌ قه‌دی تۆ ئه‌ی مانگی چارده‌ شه‌وی سه‌روی سه‌هی وا سه‌ری به‌ دیتنی ده‌کا نه‌وی؟ ! مانگه‌شه‌و هه‌ر که‌ دادێ من تۆم پتر دێته‌ یاد به‌ڵێ به‌ زوولف و روخسار هه‌ر ده‌ڵێی مانگ و شه‌وی نه‌م دیوه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک، گه‌ش بێ وه‌کوو چاوی تۆ بۆ دیتنی من خه‌وم قه‌ت له‌ چاوی ناکه‌وی به‌ سه‌ر و گیانت گیانه‌، سه‌رت له‌ سه‌ر داده‌نێ هه‌رچی ته‌نیا جارێکی چاوت به‌ چاوی که‌وی به‌ خاتری ئه‌م جوانییه‌ت، ڕه‌حمێ بکه‌ به‌«بێدڵ»١ به‌و بێدڵه‌ی به‌ بێ تۆ تاڵه‌ خۆراک و خەوی ١. ئه‌و کات نازناوی شێعریم «بێدڵ» بوو. ++++++++++++++++++++++