ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٣٥. بۆ کۆچی ناوه‌ختی کاک مارف ئاغایی
چاوه‌ی ژیانم چۆن نه‌بێ قوڕڕاو
بارانی ئه‌شکم نه‌بارێ له‌ چاو

چۆن گوڵی خۆشی و شادیم نه‌ژاکێ
بلبلی دڵم ده‌ردی نه‌گاتێ

ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی ئه‌ده‌ب
دوڕی بێ‌وێنه‌ی ناو کانی ئه‌ده‌ب

بۆ هه‌ڵوه‌رینی گوڵی ته‌مه‌نت
بۆ زوو وه‌ستانی دڵی ته‌مه‌نت

مه‌رگت داغێکی ناوه‌ به‌ جه‌رگم
چانابێته‌وه‌ تا کاتی مه‌رگم

نه‌خشی یادی تۆ له ‌سه‌فحه‌ی خه‌یاڵ
لاناچێ تاکوو نه‌خرێمه‌ نێو چاڵ

دنیا به‌زه‌یی به‌ که‌س دانایه‌
به‌خته‌وه‌ر که‌سێ که‌ له‌و‌ دنیایه‌

تا کاتێ ژاری مه‌رگ ده‌نۆشێ
بۆ گه‌ل و هۆزی خۆی تێ‌ده‌کۆشێ
٧٦/١١/٣٠ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit