ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٣٤. یادێ له ‌مامۆستا هه‌ژار
گه‌ڵت به‌رگی ڕه‌ش چلۆن نه‌پۆشێ
زووخاوی خه‌م و ماته‌م نه‌نۆشێ

بۆ تۆ که‌ تامای ژیای به‌مه‌ردی
مامۆستای شێعر و په‌خشانی کوردی

کوا ده‌بێته‌وه‌ ئازای وه‌کو تۆ
وه‌رگێڕێکی واو زانای وه‌کو تۆ

کوا ده‌بێته‌وه‌ دڵسۆزی وه‌ک تۆ
تۆزی ڕێگا بێ بۆ هۆزی وه‌ک تۆ

تاکوو نه‌ژاکای به‌ڵام لێ بارێ
له‌ ته‌ختی سه‌ختی نه‌هاتێ خوارێ

به‌ڕاستی زانای وه‌کوو تۆ که‌م بوو‌
ته‌واوی دنیا بۆت دڵ به‌خه‌م بوو‌

هه‌ڵۆی تیژباڵی کوێستانی پاکی
که‌سم نه‌دیوه‌ وه‌کۆ تۆ خاکی

بۆ که‌سێ هه‌یبێ هه‌ستی گه‌ل‌ویستی
تاکو بمێنێ هه‌ر خۆشه‌ویستی

ئه‌و خزمه‌ته‌ی تۆ، قه‌ت له‌بیر ناچێ
مه‌گه‌ر گه‌لی کورد گشتی تێداچێ
١٣٧٦ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit