ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٢٢. مرۆڤ و ژینی
مه‌لی داماوی له ‌سه‌ر داره‌ڕووت
ئەم داماوییه‌ت منیشی ئه‌نگووت

به‌ بای دیمه‌نی نێو باخ و گوڵزار
به‌ ده‌نگ و هاژه‌ی مه‌لان و ڕووبار

تۆزی خه‌م تاوێ، له‌سه‌ر دڵ لاچوو
که‌چی به‌ دینت داپۆشراوه‌ زوو

وه‌ک هه‌میشه‌ی خۆم خه‌مبارم بینی
هاته‌وه‌ یادم مرۆڤ و ژینی

ژینیان له‌ سه‌ختی وه‌کوو ئه‌م داره‌
وشک و هه‌ڵۆڵ و پڕگرێ و خواره

پەراوێز edit