زه‌وی له جێ جێ لێوه‌ی١ کردووه
دیوی نیسێیان خووسی گرتووه
سپی و شینایی زۆر لێک دێته‌وه
پاییز ڕه‌نگێکی پێ‌ده‌گرێته‌وه
گه‌ڵا خزیون ده قولک و که‌ندان
له ترسی سه‌رما و شکست و به‌ندان
هه‌ر دارێ بیڵێی ڕووتاوه‌ته‌وه
له ڕیزی جوانان شۆراوه‌ته‌وه
دم چۆمیش سه‌فای جارانی نه‌ما
به‌زم و ئاوازی مه‌لانی نه‌ما
بڕۆ شاخ و ده‌شت گشتی ته‌خت که
نابینی مه‌لێ غه‌یری چوێله‌که
بۆ به‌رزه شاخان، مه‌ندیلیان کڕی
هه‌ر بینا زه‌ویش کفنیان بڕی
وه‌ک زه‌وی ڕه‌نگی مردوی گرتووه
سه‌یره کفنیان بۆ نه‌ناردووه
پاییزه و ڕۆژی به‌ند و شکسته
هه‌ر سـووکی٢ خۆشی سووک و شکسته
دیوی نیسێیان خووسی گرتووه
سپی و شینایی زۆر لێک دێته‌وه
پاییز ڕه‌نگێکی پێ‌ده‌گرێته‌وه
گه‌ڵا خزیون ده قولک و که‌ندان
له ترسی سه‌رما و شکست و به‌ندان
هه‌ر دارێ بیڵێی ڕووتاوه‌ته‌وه
له ڕیزی جوانان شۆراوه‌ته‌وه
دم چۆمیش سه‌فای جارانی نه‌ما
به‌زم و ئاوازی مه‌لانی نه‌ما
بڕۆ شاخ و ده‌شت گشتی ته‌خت که
نابینی مه‌لێ غه‌یری چوێله‌که
بۆ به‌رزه شاخان، مه‌ندیلیان کڕی
هه‌ر بینا زه‌ویش کفنیان بڕی
وه‌ک زه‌وی ڕه‌نگی مردوی گرتووه
سه‌یره کفنیان بۆ نه‌ناردووه
پاییزه و ڕۆژی به‌ند و شکسته
هه‌ر سـووکی٢ خۆشی سووک و شکسته
١. لێوە: شینکەی تازە دەرهاتوو.
٢. سووک: بازار.
٢. سووک: بازار.