گه‌نه‌دار١ ئه‌تۆ بێستونی منی
زێدی شیرینی بێچوونی منی
وه‌کوو پڕشه‌نگی هه‌تاوی نه‌ورۆز
منت هێناده‌ر له ژینی بێ‌سۆز
نه فه‌رهاد دڵی وه‌ک من له تین بوو
نه‌وه‌ک شیرینم، شیرین، شیرین بوو
نه‌بوه له دنیا مه‌جنوون‌تر له من
له‌یلێش له‌مه‌یل و مه‌فتوون‌تر له من
یاڕه‌ببی ده‌وران چه‌رخت خه‌رابی
نه‌بو به مه‌یلن قه‌ت له گه‌ڕ دابی
هه‌ر جارێ چقڵێ ده‌ڕوێ له ڕێگان
قه‌ت نه‌بو مارێ نه‌نوێ له ڕێگان
که‌س نه‌بوو جارێ خه‌مخۆری مه‌بێ
مه‌ڕهه‌می دڵی ناسۆری مه‌بێ
مه‌گه‌ر خوا بکا ڕه‌حم به به‌ختن
ته‌خت کا ڕێگای دژوار و سه‌ختن
زێدی شیرینی بێچوونی منی
وه‌کوو پڕشه‌نگی هه‌تاوی نه‌ورۆز
منت هێناده‌ر له ژینی بێ‌سۆز
نه فه‌رهاد دڵی وه‌ک من له تین بوو
نه‌وه‌ک شیرینم، شیرین، شیرین بوو
نه‌بوه له دنیا مه‌جنوون‌تر له من
له‌یلێش له‌مه‌یل و مه‌فتوون‌تر له من
یاڕه‌ببی ده‌وران چه‌رخت خه‌رابی
نه‌بو به مه‌یلن قه‌ت له گه‌ڕ دابی
هه‌ر جارێ چقڵێ ده‌ڕوێ له ڕێگان
قه‌ت نه‌بو مارێ نه‌نوێ له ڕێگان
که‌س نه‌بوو جارێ خه‌مخۆری مه‌بێ
مه‌ڕهه‌می دڵی ناسۆری مه‌بێ
مه‌گه‌ر خوا بکا ڕه‌حم به به‌ختن
ته‌خت کا ڕێگای دژوار و سه‌ختن
١. ناوی دێهاتێکی پیرانشارە.