ڕۆژ تازه ده‌یویست شه‌و ببه‌زێنێ
زه‌وی ڕووناکی ده‌خۆی وه‌رێنێ
وێستابووم له ته‌ک باخێکی زۆر چڕ
وه‌ک داڕه‌کانی خه‌مبار و دڵ‌پڕ
به‌فر هه‌موو جێی چاک داپۆشیبوو
زه‌وی له جوانی پاک بێ‌به‌ری بوو
ده‌هات بایه‌کی ساردتر له سه‌هۆڵ
هه‌ر ئه‌وه‌ند مرۆی پێ نه‌ده‌بوو کۆڵ
ده‌یخوێند کوندێکی به‌دشم له سه‌ر دار
هێنده‌ی تر باخی کرد بوو عه‌زادار
وتم: ئه‌ی باخی دڵگیر و جوان
باخی شه‌دادت ببێ به قوربان
گه‌لێ دڵته‌نگی به ئه‌م هه‌وایه
هه‌ر وه‌کو مردوو نوزه‌ت لێ نایه
وه‌ختێ خۆش ده‌بوو دڵ هه‌ر به نێوت
ئێسته نافڕێ قه‌لیش له نێوت
تۆ به سێ مانگان به‌جوانی پیری
وه‌ک ساوای بێ شیر شڕ و زه‌ویری
میلله‌تی ئێمه هه‌زاران ساڵه
سه‌رما و نه‌گبه‌تی له سه‌ری زاڵه
هه‌زاران ساڵه ئه‌م ده‌شت و دۆڵه
ڕاوگه‌ی کڕێوه و به‌فر و سه‌هۆڵه
ئێستاش نازانین گوڵ چۆنه ڕه‌نگی
چۆمی به‌هاران خوڕڕه و ئاهه‌نگی
ئێستاش به‌هارن چی دیار نییه
زستان خه‌ریکی کۆچ و بار نییه
زه‌وی ڕووناکی ده‌خۆی وه‌رێنێ
وێستابووم له ته‌ک باخێکی زۆر چڕ
وه‌ک داڕه‌کانی خه‌مبار و دڵ‌پڕ
به‌فر هه‌موو جێی چاک داپۆشیبوو
زه‌وی له جوانی پاک بێ‌به‌ری بوو
ده‌هات بایه‌کی ساردتر له سه‌هۆڵ
هه‌ر ئه‌وه‌ند مرۆی پێ نه‌ده‌بوو کۆڵ
ده‌یخوێند کوندێکی به‌دشم له سه‌ر دار
هێنده‌ی تر باخی کرد بوو عه‌زادار
وتم: ئه‌ی باخی دڵگیر و جوان
باخی شه‌دادت ببێ به قوربان
گه‌لێ دڵته‌نگی به ئه‌م هه‌وایه
هه‌ر وه‌کو مردوو نوزه‌ت لێ نایه
وه‌ختێ خۆش ده‌بوو دڵ هه‌ر به نێوت
ئێسته نافڕێ قه‌لیش له نێوت
تۆ به سێ مانگان به‌جوانی پیری
وه‌ک ساوای بێ شیر شڕ و زه‌ویری
میلله‌تی ئێمه هه‌زاران ساڵه
سه‌رما و نه‌گبه‌تی له سه‌ری زاڵه
هه‌زاران ساڵه ئه‌م ده‌شت و دۆڵه
ڕاوگه‌ی کڕێوه و به‌فر و سه‌هۆڵه
ئێستاش نازانین گوڵ چۆنه ڕه‌نگی
چۆمی به‌هاران خوڕڕه و ئاهه‌نگی
ئێستاش به‌هارن چی دیار نییه
زستان خه‌ریکی کۆچ و بار نییه