ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
ناڵێم وه‌کو نه‌ی، ناڵه‌م حه‌زینه‌
ئه‌گه‌رچی ئێجگار به ‌سۆز و تێنه!

هه‌رتک له‌زێدی خۆن دوور خراوین
دڵ به‌ تیری خه‌م له‌ت له‌ت کراوین

زێدی وی زه‌ل و گه‌لێک ناخۆشه‌
که‌چی وا دڵی بۆی به‌ په‌رۆشه‌

چۆن له‌ به‌هه‌شتێ من ده‌رکرابم
بۆو جه‌هه‌ننه‌مه‌ وا ڕاو نرابم

ناڵه‌م دار و به‌رد وه‌گریان نه‌خا
بلوێر له‌ ئاستی سه‌ری دانه‌خا

چ‌بکه‌م زمانم زۆر له‌ مێژ ساڵه‌
ناتوانێ ده‌رخا ئه‌م ئاه و ناڵه‌
٧٨/٠٩/١٠ دۆله‌گوێزان

پەراوێز edit