ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
١٧. گیانه‌که‌م مه‌یلێ
گیانه‌که‌م مه‌یلێ، گیانه‌که‌م مه‌یلێ
من که‌ مه‌جنوونم بۆ نابێ له‌یلێ

من که‌ مه‌جنوون و مه‌فتوونی تۆمه‌
دێوانه‌ی باڵای بێ‌چوونی تۆمه‌

جارێ وه‌ره‌ بۆ نه‌جدی مه‌حه‌ببه‌ت
نه‌جات ده‌ دڵم له‌ ده‌رد و مێحنه‌ت

من که‌ سووتاوی شه‌می ڕووی تۆمه‌
تاکه‌ی بێزراوی دڵی ڕووی تۆمه‌

خۆ چاوی هه‌ستم، به‌ چاوی شینت
نابینێ به‌بێ نووری ئه‌وینت

به‌ نه‌شته‌ری خه‌م بۆ ده‌ریدێنی
هه‌ر به‌ ناکامی ئیشکی هه‌ڵدێنی

گیانه‌که‌م مه‌یلێ، گیانه‌که‌م مه‌یلێ
جارێ ڕه‌چاو که‌ ئاکاری له‌یلێ
٧٨/٠٩/٠٤ دۆڵه‌گوێزان

پەراوێز edit