شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: گیانه‌که‌م مه‌یلێ سەبارەت: ٧٨/٠٩/٠٤ دۆڵه‌گوێزان گیانه‌که‌م مه‌یلێ، گیانه‌که‌م مه‌یلێ من که‌ مه‌جنوونم بۆ نابێ له‌یلێ من که‌ مه‌جنوون و مه‌فتوونی تۆمه‌ دێوانه‌ی باڵای بێ‌چوونی تۆمه‌ جارێ وه‌ره‌ بۆ نه‌جدی مه‌حه‌ببه‌ت نه‌جات ده‌ دڵم له‌ ده‌رد و مێحنه‌ت من که‌ سووتاوی شه‌می ڕووی تۆمه‌ تاکه‌ی بێزراوی دڵی ڕووی تۆمه‌ خۆ چاوی هه‌ستم، به‌ چاوی شینت نابینێ به‌بێ نووری ئه‌وینت به‌ نه‌شته‌ری خه‌م بۆ ده‌ریدێنی هه‌ر به‌ ناکامی ئیشکی هه‌ڵدێنی گیانه‌که‌م مه‌یلێ، گیانه‌که‌م مه‌یلێ جارێ ڕه‌چاو که‌ ئاکاری له‌یلێ ++++++++++++++++++++++