شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: ناڵه‌ سەبارەت: ٧٨/٠٩/١٠ دۆله‌گوێزان ناڵێم وه‌کو نه‌ی، ناڵه‌م حه‌زینه‌ ئه‌گه‌رچی ئێجگار به ‌سۆز و تێنه! هه‌رتک له‌زێدی خۆن دوور خراوین دڵ به‌ تیری خه‌م له‌ت له‌ت کراوین زێدی وی زه‌ل و گه‌لێک ناخۆشه‌ که‌چی وا دڵی بۆی به‌ په‌رۆشه‌ چۆن له‌ به‌هه‌شتێ من ده‌رکرابم بۆو جه‌هه‌ننه‌مه‌ وا ڕاو نرابم ناڵه‌م دار و به‌رد وه‌گریان نه‌خا بلوێر له‌ ئاستی سه‌ری دانه‌خا چ‌بکه‌م زمانم زۆر له‌ مێژ ساڵه‌ ناتوانێ ده‌رخا ئه‌م ئاه و ناڵه‌ ++++++++++++++++++++++