شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: مرۆڤ و ژینی مه‌لی داماوی له ‌سه‌ر داره‌ڕووت ئەم داماوییه‌ت منیشی ئه‌نگووت به‌ بای دیمه‌نی نێو باخ و گوڵزار به‌ ده‌نگ و هاژه‌ی مه‌لان و ڕووبار تۆزی خه‌م تاوێ، له‌سه‌ر دڵ لاچوو که‌چی به‌ دینت داپۆشراوه‌ زوو وه‌ک هه‌میشه‌ی خۆم خه‌مبارم بینی هاته‌وه‌ یادم مرۆڤ و ژینی ژینیان له‌ سه‌ختی وه‌کوو ئه‌م داره‌ وشک و هه‌ڵۆڵ و پڕگرێ و خواره ++++++++++++++++++++++