ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
عه‌زیزم وه‌دوی زانایی که‌وه‌
نه‌زان به‌جێماو، زانا پێشڕه‌وە

زانا له‌ هه‌رجێ له‌ سه‌ر سه‌رانه‌
بێ‌قه‌در و بێ‌ڕێز، ته‌نیا نه‌زانه‌

ئه‌وانه‌ی شانه‌ له‌ سه‌ر ته‌ختی زێڕ
چاوساغه‌ زانا، ئه‌وان وه‌کوو کوێر

زانست وه‌کوو ڕۆژ ڕێ ڕووناک ده‌کا
شه‌وی نه‌زانی وه‌ک ڕۆژ لێده‌کا

زانین قه‌ڵایه‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌
بژیو و قووتی هه‌رچی ئینسانه‌

زانست بۆ به‌شه‌ر وه‌ک باڵه‌ بۆ مه‌ل
به‌بێ ماندوو بوون ده‌تباته‌ سه‌ر که‌ل

کێ له‌ ته‌نبه‌ڵی دوور و بێزاره‌
بزانه‌ بێ‌شک ئه‌و خوێنده‌واره‌

له‌ کاری بێ‌سوود زانا ته‌ریکه‌
له‌ گه‌ڵ کتێبان دایمه‌ خه‌ریکه

به‌ڕاستی کێیه‌ له‌ حه‌ق ده‌پرسێ؟ !
ئه‌وه زانایه‌، له‌ خوا ده‌ترسێ

هه‌ر گه‌لێ که‌وا خوێندنی نه‌بێ
له‌ سه‌ختی زیاتر تووشی چی ده‌بێ؟ !
٩٢/١٠/٢٢ میراوێ

پەراوێز edit