شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: زانایی سەبارەت: ٩٢/١٠/٢٢ میراوێ عه‌زیزم وه‌دوی زانایی که‌وه‌ نه‌زان به‌جێماو، زانا پێشڕه‌وە زانا له‌ هه‌رجێ له‌ سه‌ر سه‌رانه‌ بێ‌قه‌در و بێ‌ڕێز، ته‌نیا نه‌زانه‌ ئه‌وانه‌ی شانه‌ له‌ سه‌ر ته‌ختی زێڕ چاوساغه‌ زانا، ئه‌وان وه‌کوو کوێر زانست وه‌کوو ڕۆژ ڕێ ڕووناک ده‌کا شه‌وی نه‌زانی وه‌ک ڕۆژ لێده‌کا زانین قه‌ڵایه‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌ بژیو و قووتی هه‌رچی ئینسانه‌ زانست بۆ به‌شه‌ر وه‌ک باڵه‌ بۆ مه‌ل به‌بێ ماندوو بوون ده‌تباته‌ سه‌ر که‌ل کێ له‌ ته‌نبه‌ڵی دوور و بێزاره‌ بزانه‌ بێ‌شک ئه‌و خوێنده‌واره‌ له‌ کاری بێ‌سوود زانا ته‌ریکه‌ له‌ گه‌ڵ کتێبان دایمه‌ خه‌ریکه به‌ڕاستی کێیه‌ له‌ حه‌ق ده‌پرسێ؟ ! ئه‌وه زانایه‌، له‌ خوا ده‌ترسێ هه‌ر گه‌لێ که‌وا خوێندنی نه‌بێ له‌ سه‌ختی زیاتر تووشی چی ده‌بێ؟ ! ++++++++++++++++++++++