ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
١٤. له‌ دنیایه ‌دا هێمنی نه‌بێ
بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی خاوه‌ن دوژمنه‌
چاکه‌ ئاکاری قه‌له‌سابوونه‌١

مه‌سه‌له‌ی کوردی هه‌موو جوانن
که‌ نابێ دوژمن به‌ که‌م بزانن

که‌سی دوژمندار هه‌تا بمێنی
ڕووی ئاسووده‌یی به‌خۆ نابینی

یاخوا ژیانی بێ‌گرژی نه‌بێ
دوژمنایه‌تی، کێ دژی نه‌بێ

بڵێن هه‌ر دڵی پڕ زام و ئێشه‌
کێ سه‌ری بوخرێ، له‌ شه‌ڕ و کێشه‌

١. قه‌له‌سابوونه‌ باڵنده‌یه‌کی زۆر وریا و ئاگاله‌خۆیه‌؛ هێشتا نه‌دیتراوه‌ و نه‌بیسراوه‌، که‌س توانیبی بیگرێ؛ یان به‌ردی پێ‌دادرابێ.
٧٨/٠٢/٢٥ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit