شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: له‌ دنیایه ‌دا هێمنی نه‌بێ سەبارەت: ٧٨/٠٢/٢٥ زه‌نگیاوێ بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی خاوه‌ن دوژمنه‌ چاکه‌ ئاکاری قه‌له‌سابوونه‌١ مه‌سه‌له‌ی کوردی هه‌موو جوانن که‌ نابێ دوژمن به‌ که‌م بزانن که‌سی دوژمندار هه‌تا بمێنی ڕووی ئاسووده‌یی به‌خۆ نابینی یاخوا ژیانی بێ‌گرژی نه‌بێ دوژمنایه‌تی، کێ دژی نه‌بێ بڵێن هه‌ر دڵی پڕ زام و ئێشه‌ کێ سه‌ری بوخرێ، له‌ شه‌ڕ و کێشه‌ ١. قه‌له‌سابوونه‌ باڵنده‌یه‌کی زۆر وریا و ئاگاله‌خۆیه‌؛ هێشتا نه‌دیتراوه‌ و نه‌بیسراوه‌، که‌س توانیبی بیگرێ؛ یان به‌ردی پێ‌دادرابێ. ++++++++++++++++++++++