غه‌زای خهزایی١ و کللۆ مهشهوورە
له‌وێش زاڵم باش، مه‌زلووم ناجوورە
وه‌ک جه‌هه‌نده‌می کاکی هه‌ژارە
دنیا به‌هه‌شتی چینی زۆردارە
به‌ڵام تۆ بڵێی بۆ زۆرداری دڕ
تاکوو مێگه‌لی دنیا ده‌بێ قڕ
پڕ له ته‌عام بێ خووانی دنیا
برسی ئاویشی نه‌چێ به ده‌میا؟ !
ڕۆژێ هه‌ر دادێ، له ته‌ختی چاڵ بێ
شه‌کر وه‌ک ژه‌هر به زاری تاڵ بێ
له‌وێش زاڵم باش، مه‌زلووم ناجوورە
وه‌ک جه‌هه‌نده‌می کاکی هه‌ژارە
دنیا به‌هه‌شتی چینی زۆردارە
به‌ڵام تۆ بڵێی بۆ زۆرداری دڕ
تاکوو مێگه‌لی دنیا ده‌بێ قڕ
پڕ له ته‌عام بێ خووانی دنیا
برسی ئاویشی نه‌چێ به ده‌میا؟ !
ڕۆژێ هه‌ر دادێ، له ته‌ختی چاڵ بێ
شه‌کر وه‌ک ژه‌هر به زاری تاڵ بێ
١. خه‌زایی باڵنده‌یه‌که له سێروو که‌مێک گه‌وره‌تره. ده‌گێڕنه‌وه زه‌مانی قه‌دیم کللۆ یه‌کجار زۆر بووه؛ خهزاییش شه‌ری له گه‌ڵ کردووه و خواردوویه‌تی؛ جا وه‌رزێڕه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کللۆ هێندێکی زيان پێگه‌یاندوون؛ به خوای شه‌ڕیان له قه‌له‌م داوه و خهزاییان به خوای چاکه.