ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
١٢. وه‌فاداری
ڕوونه‌ که‌ له‌یلا سارا بوو‌ جێگای
بیزانی حالی مه‌جنوونی شه‌یدای

یۆسفی غه‌ریب له‌ ناچاری بوو‌
نه‌یزانی یاری ده‌ردی کاری بوو‌

خۆ تۆ ده‌زانی ده‌وای ئازارم
له‌ مه‌جنوون پتر من ده‌رده‌دارم

ئه‌دی له‌به‌رچی ڕووحی شیرینم
ده‌رمانی ناکه‌ی قەلبی حه‌زینم

زلێخا چه‌ندی یۆسف خۆش ده‌وێ
باوه‌ر که‌ دڵم پتر تۆی ده‌وێ

شاهێ به‌غه‌یری دڵت خۆ نییه‌
ئه‌دی له‌به‌رچی مه‌یلت تۆ نییه‌

بیکه‌ خاتری ڕۆژی جه‌ماڵت
تۆ وه‌فادار و من شێتی خاڵت
١٣٧٧/١٢/٦ هەتاوی، زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit