ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کانی ژیانم وه‌تی ته‌قیوە
قه‌تی به‌خۆوه‌ ڕوونی نه‌دیوه‌

هه‌ر خه‌م و ده‌رده‌ میوانی دڵم
قه‌ت په‌یدا نه‌بوو ده‌رمانی دڵم

که‌سێ ناپرسێ له‌ حاڵ و ده‌ردم
به‌زه‌یی نایه‌ به‌ ڕه‌نگی زه‌ردم

فرمێسکی چاوم هه‌موو خوێنه‌
که‌چی له‌ یارم به‌شم جوێنه

مردن له‌ کوێیه‌ زیندانی ماڵت؟ !
شیرینه‌ بۆ من شه‌ڕابی تاڵت

به‌بێ نۆشدارووی ژوانت گوڵم
چا نابێ زامی سۆهرابی دڵم

بۆ قه‌لی ده‌ردی سه‌ر داری جه‌سته‌م
تیری ڕاوکه‌ری، هه‌ڵۆی گیانه‌که‌م
١٣٧٧/١٢/٢٠ هەتاوی، زه‌نگیاوێ‌‌

پەراوێز edit