شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: کانی ژیان سەبارەت: ١٣٧٧/١٢/٢٠ هەتاوی، زه‌نگیاوێ‌‌ کانی ژیانم وه‌تی ته‌قیوە قه‌تی به‌خۆوه‌ ڕوونی نه‌دیوه‌ هه‌ر خه‌م و ده‌رده‌ میوانی دڵم قه‌ت په‌یدا نه‌بوو ده‌رمانی دڵم که‌سێ ناپرسێ له‌ حاڵ و ده‌ردم به‌زه‌یی نایه‌ به‌ ڕه‌نگی زه‌ردم فرمێسکی چاوم هه‌موو خوێنه‌ که‌چی له‌ یارم به‌شم جوێنه مردن له‌ کوێیه‌ زیندانی ماڵت؟ ! شیرینه‌ بۆ من شه‌ڕابی تاڵت به‌بێ نۆشدارووی ژوانت گوڵم چا نابێ زامی سۆهرابی دڵم بۆ قه‌لی ده‌ردی سه‌ر داری جه‌سته‌م تیری ڕاوکه‌ری، هه‌ڵۆی گیانه‌که‌م ++++++++++++++++++++++