ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
به‌فری ته‌مه‌نی زستان توواوه‌
سه‌رچاوه‌ی به‌هار، دووباره‌ ژیاوه‌

هه‌ر جێیه‌ بچی فه‌رشی گیایه‌
عاسمانت ده‌ڵێی له‌ به‌رپێ دایه‌

به‌ ئاوی ئاواز بلبلی شه‌یدا
گوڵی ژاکاوی دڵان ئاو ده‌دا

له‌چکه‌ی سه‌وزه‌ یار له‌ سه‌ری ناوه‌
یا له‌ دم کانی، گیایه‌ ڕوواوه‌؟ !

له‌ سه‌ر په‌ڕی گوڵ ئاونگه دیاره‌
یا نه‌ ئاره‌قه‌ی سه‌ر کۆڵمی یاره؟ !

له‌ بن ڕیحانان ئاو ڕاوه‌ستاوه‌
وەکوو جواناوی ناو بسکی خاوه‌

دنیا سه‌راسه‌ر، وێنەی به‌هه‌شته‌
له‌ پیر و جوان، گشتی له‌ گه‌شته‌

سروه‌ دادێنێ بسکی گیا و گۆڵ
بێ‌وه‌ی هه‌ستێنێ، تۆزێ تۆز و خۆڵ

هه‌رچی ده‌یبینی مه‌ست و خۆشحاڵه‌
شووشه‌ی شه‌ڕابی خه‌می به‌ تاڵه‌

به‌هار کیژێکی جوان و دڵگیرە
خه‌زانی خه‌می جوان و پیرە
به‌هاری ١٣٧٧ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit