ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
١٥. یادێ له‌ خانای قوبادی
هه‌زار ڕه‌حمه‌تت له‌ گۆڕی خانا
خاوه‌ن هه‌ڵبه‌ستی به‌ نرخ و خانا

هه‌ر تاکه‌ بەیتێ که‌ تۆ وتووته‌
به‌قیمه‌ت‌تر له‌ زێڕ و یاقووته‌

که‌س ده‌بێ هه‌بێ ئه‌م بەیتەی خوارێ
گوێ لێ‌نه‌بووبێ جارێ له‌ زارێ

«ڕاسته‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن
کوردی جه‌ فارسی به‌ل شیرین ته‌ره‌ن»

ڕاسته‌ که‌ ده‌ڵێن: فارسی هه‌نگوینه‌
کوا وه‌کوو کوردی خۆش و شیرینه‌

«گه‌نجه‌وی» نادا شانت له‌ شانی
به‌ شاگردیشت ناشێ «گورگانی»

به‌های «دیوانت» خاکی ئێرانه‌
«خه‌سره‌و و شیرن»، ئه‌رمه‌نستانه‌

نه‌جدی ڕه‌وانی«مه‌جنوون و له‌یلات»
ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه، که‌سی پێ‌ناگات

«یۆسف و زلێخات»١، له‌ وێنه‌ی نییه‌
عه‌زیزی میسری ورده‌کارییه‌

«که‌ماڵ» مەحتی تۆی پێ ته‌واو نابێ
جه‌وهه‌ر و خامه‌ی دار و ده‌ریا بێ

١. ئەو ناوانەی دەنێو جووتکەوانەی‌بچووک دان، ناوی کتێبەکانی خانای قوبادین.
٧٨/٠٢/٣٠ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit