ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
لە ئاسمانی ژینا، بەیان
ئەستێرەی گەشم ئەپروان
ئەستێرەی سوور وەکوو پشکۆ
ئەمڕشتە ناو گەرووی ئاسۆ
پەنجەم لە ئاگری ڕووتا
لەو پڕیشکەدا، ئەسووتا
تەزووی ژانێکی پێ ئەدام
گەرم، ئێجگار خۆش و بەتام
ئەڵێن «ڕووناکیت ئەڕشتە»
ئەم وڵاتەی وەک بەهەشتە
کەچی خۆت شوێنت تەنگ و مات
ژاکاوە، گوڵاڵەی هیوات!!
ئەڵێم: «کێ ئەستێرەی باران»؟
هەوڵی ئەدا بۆ نیشتمان؟
من؟ ... «ئەوەندەم بەسە، شادی»
بەرهەمی جوانی ئازادی

پەراوێز edit