شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: ئەستێرە لە ئاسمانی ژینا، بەیان ئەستێرەی گەشم ئەپروان ئەستێرەی سوور وەکوو پشکۆ ئەمڕشتە ناو گەرووی ئاسۆ پەنجەم لە ئاگری ڕووتا لەو پڕیشکەدا، ئەسووتا تەزووی ژانێکی پێ ئەدام گەرم، ئێجگار خۆش و بەتام ئەڵێن «ڕووناکیت ئەڕشتە» ئەم وڵاتەی وەک بەهەشتە کەچی خۆت شوێنت تەنگ و مات ژاکاوە، گوڵاڵەی هیوات!! ئەڵێم: «کێ ئەستێرەی باران»؟ هەوڵی ئەدا بۆ نیشتمان؟ من؟ ... «ئەوەندەم بەسە، شادی» بەرهەمی جوانی ئازادی ++++++++++++++++++++++