ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری گوڵ ئەستێرە
١. ئاگر و هەنگوین
نوێنت ئەگری بۆ تەنیایی
سنگت ئاگرە، هەنگوینە
ژینی ئاڵۆز، بەخۆڕایی
کوشتی ئەو سنگە شیرینە
***
ئەم کوڵمە جوانە، ئەم بەژنە
بە، تەنیا پەیکەری عاجن
ئەگەر، بژین هەر، بەم چەشنە
ئەو، نەخشە وردانە ئەمرن
***
دەسیان، لە ملی شەنگایە
کەچی تانە، لە تۆ ئەدەن
دڵیان وا، لە ئاهەنگایە
ئاواش لە گیانی تۆ ئەکەن
***
ئەزانم دەماری لەشت
وەک دەماری پڕ بارووتن
خۆ کچی جوان چاوی گەشت
پشکۆی ئاگرێکی ڕووتن
***
بەڵام بیری باخەوانت
کۆنە وەک چیرۆکی جاران
شوو بۆ دڵی پڕ لە ژانت
لای ئەو، ملکەچییە، ئەی جوان
***
دەک کوێرایی بیرێ دایە
کە تۆی ئاوا بەستۆتەوە
خۆشیی کام شت ناڕەوایە
دەروازەی بۆ کردۆتەوە

پەراوێز edit