شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: ئاگر و هەنگوین نوێنت ئەگری بۆ تەنیایی سنگت ئاگرە، هەنگوینە ژینی ئاڵۆز، بەخۆڕایی کوشتی ئەو سنگە شیرینە *** ئەم کوڵمە جوانە، ئەم بەژنە بە، تەنیا پەیکەری عاجن ئەگەر، بژین هەر، بەم چەشنە ئەو، نەخشە وردانە ئەمرن *** دەسیان، لە ملی شەنگایە کەچی تانە، لە تۆ ئەدەن دڵیان وا، لە ئاهەنگایە ئاواش لە گیانی تۆ ئەکەن *** ئەزانم دەماری لەشت وەک دەماری پڕ بارووتن خۆ کچی جوان چاوی گەشت پشکۆی ئاگرێکی ڕووتن *** بەڵام بیری باخەوانت کۆنە وەک چیرۆکی جاران شوو بۆ دڵی پڕ لە ژانت لای ئەو، ملکەچییە، ئەی جوان *** دەک کوێرایی بیرێ دایە کە تۆی ئاوا بەستۆتەوە خۆشیی کام شت ناڕەوایە دەروازەی بۆ کردۆتەوە ++++++++++++++++++++++