ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس شیعری منداڵان
٢. له قوتابخانە
وەختی دەرس له مە‌کتەب
دائه‌نیشم به ئه‌ده‌ب

له ده‌رسا تێ‌ئه‌کۆشم
چاو له یاری ئەپۆشم

گوێ له مامۆستا ئه‌گرم
فائیده‌ی لێ‌وه‌رئه‌گرم

ده‌رسه‌که‌م ڕوان ئه‌که‌م
ڕه‌نجێکی ته‌واو ئه‌ده‌م

تا ده‌ربچم له مه‌یدان
سبه‌ی ڕۆژی ئیمتیحان

ئه‌وی زیره‌ک و چاکه
له ئیمتیحان بێ‌باکه

به‌ڵام ئه‌وی بێ‌کاره
هه‌میشه شه‌رمه‌زاره.
فایق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە٢٤١، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit