ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس شیعری منداڵان
١. تەماعکاری
دوو پشیلەی جووت و ڕێک
هەستان و چوونە جێیێک

بۆ دزیی سەلکێ پەنیر
کەوتنە پیلان و تەدبیر

وەختێ تەدبیر ڕێکخرا
شوێن و ڕێگا دانرا

چوونە سەری دوو‌بەدوو
پەنیریشیان دەسگیر بوو

بۆ تەماع و بەشی زۆر
لێیان بوو بەشەڕو‌شۆڕ

تێڕوپڕیان لەیەک دا
تاکوو هێزیان لێ بڕا

کاتێ تەواو ماندوو بوون
شەرعیان بردە لای مەیموون

وتیان ئەتکەینە قازی
هەردووکمان بکەی ڕازی

مەیموون هەستا زووبەزوو
هێنایە پێش تەرازوو

پەنیری لەت کرد بە دەم
بەشێ زۆر و بەشێ کەم

خستیە ئەم‌سەر ئەوسەری
تەرازووەکەی هەڵبڕی

دەستی کرد بە کێشانی
لایەک گرانی ئەهانی

مەیموون قەپاڵی لێ‌گرت
تا بەجارێ کەلی کرد

ئەمجا بچووک بوو سەرکەوت
ئەوی تریشیان داکەوت

لەم پاروویەک لەو پاروو
تا پەنیری خوارد هەموو

پشیلەکان بە‌بێ بەش
مانەوە مات و ڕووڕەش

خۆلاسەی ئەم قسانە
تەماعکار پەشیمانە

ئەوەی بەد و ناڕێکە
بەدڵ نەفرەتی لێ‌کە
فایەق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە٢٣٦، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit