ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
منداڵێکی ساوا بووم
که‌ی وه‌ک ئێستاکه‌ وابووم
دایکم به‌خێوی کردم
ئه‌و نه‌بوایه‌ ئه‌مردم

به‌ لای‌لایه‌ و گۆرانی
ڕایژه‌ندووم تا به‌یانی
به‌ شیری مه‌مکه‌کانی
منی به ‌به‌رهه‌م هانی

ڕه‌نجی له‌گه‌ڵ کێشاوم
له‌ باوه‌شیا دایناوم
به‌رگ و جلی بۆ شتووم
خزمه‌تی زۆری کردووم

چاکه‌ی وا له‌به‌ر چاوم
هه‌تا له‌ دنیا ماوم
ئه‌بێ دڵی نه‌شکێنم
ئاره‌زووی به‌جێ‌ بێنم
مۆرتکە ١٩٣٥/١/٢٩
فایق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە ٢٣٤، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit