شاعیر: بێکەس کتێب: شیعری منداڵان سەرناو: دایک سەبارەت: مۆرتکە ١٩٣٥/١/٢٩ - فایق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە ٢٣٤، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی منداڵێکی ساوا بووم که‌ی وه‌ک ئێستاکه‌ وابووم دایکم به‌خێوی کردم ئه‌و نه‌بوایه‌ ئه‌مردم به‌ لای‌لایه‌ و گۆرانی ڕایژه‌ندووم تا به‌یانی به‌ شیری مه‌مکه‌کانی منی به ‌به‌رهه‌م هانی ڕه‌نجی له‌گه‌ڵ کێشاوم له‌ باوه‌شیا دایناوم به‌رگ و جلی بۆ شتووم خزمه‌تی زۆری کردووم چاکه‌ی وا له‌به‌ر چاوم هه‌تا له‌ دنیا ماوم ئه‌بێ دڵی نه‌شکێنم ئاره‌زووی به‌جێ‌ بێنم ++++++++++++++++++++++