شاعیر: بێکەس کتێب: شیعری منداڵان سەرناو: له قوتابخانە سەبارەت: فایق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە٢٤١، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی وەختی دەرس له مە‌کتەب دائه‌نیشم به ئه‌ده‌ب له ده‌رسا تێ‌ئه‌کۆشم چاو له یاری ئەپۆشم گوێ له مامۆستا ئه‌گرم فائیده‌ی لێ‌وه‌رئه‌گرم ده‌رسه‌که‌م ڕوان ئه‌که‌م ڕه‌نجێکی ته‌واو ئه‌ده‌م تا ده‌ربچم له مه‌یدان سبه‌ی ڕۆژی ئیمتیحان ئه‌وی زیره‌ک و چاکه له ئیمتیحان بێ‌باکه به‌ڵام ئه‌وی بێ‌کاره هه‌میشه شه‌رمه‌زاره. ++++++++++++++++++++++