ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس شیعری منداڵان
١١. تۆ چیت؟ من کوردم!
تۆ چیت؟ من کوردم
نەتەوەی گوردم

خۆ ترسنۆک نیت؟
حاشا نەبەردم

چی تۆی لەناو برد؟
دوو دڵی و نیفاق

چۆن ڕزگار ئەبی؟
هەر بەئیتتفاق

بڵێ چیت ئەوێ؟
بەرزیی وەتەنم

بەخۆڕایی نا،
بەگیان و تەنم

چیت لە بارایە؟
خۆ فیداکردن

بۆچی؟ لە ڕێگای
میللەتا مردن

کوا، چەکت چییە؟
سەودای وڵاتم

ئەی پشتیوانت؟
عەزم و سەباتم

ڕاستت پێ بڵێم؟
فەرموو گوێم لێتە

بەقسەم ئەکەی؟
سەرم لە ڕێتە

بەڕاستی و پاکیی
هەوڵ و تێکۆشین

لە کورسی و کینە و
درۆ چاو پۆشین

ئەمانەت نەبێ
کارت زۆر لەقە

بەشت هەمیشە
نەگبەتی و شەقە
هەڵەبجە ١٩٣٥

پەراوێز edit