شوان:
مەڕەکانم چەند جواننچەند بەکەڵک و بەسەزمانن
بڕۆن... بڕۆن... بۆ ئەو لایە
زۆر لەوەڕی چاکی تیایە
مەڕەکان:
لوورەی گورگێ دێتە گوێماننزیک کەوتۆتەوە لێمان
ئەگەر تۆ زوو نەگەی پێمان
ئەو بەدخووە دێتە ڕێمان
شوان:
لە لوورەی ئەو هیچ مەترسنئەگەر لەو گورگە ئەپرسن
وا ڕای کرد ملی شکان
(بازە)ی دی، ڕۆیی، تێی تەقان
مەڕەکان:
بەهارمان هەر بۆ بمێنێخودا تۆمان لێ نەسێنێ
لە چاکەی تۆ هەر دەرناچین
هەتا مردن گەردن کەچین
شوان:
تاریکی داهات و شەوەجا نۆرەی دۆشین و خەوە
ئەوا ئەمڕۆشمان تێ پەڕان
بچینەوە بۆ دێکەمان