شاعیر: بێکەس کتێب: شیعری منداڵان سەرناو: شوان و مەڕەکانی سەبارەت: لە - القراءة المصورة - وەرگیراوە - مۆرتکە ١٩٣٥/٥/١١ شوان: مەڕەکانم چەند جوانن چەند بەکەڵک و بەسەزمانن بڕۆن... بڕۆن... بۆ ئەو لایە زۆر لەوەڕی چاکی تیایە مەڕەکان: لوورەی گورگێ دێتە گوێمان نزیک کەوتۆتەوە لێمان ئەگەر تۆ زوو نەگەی پێمان ئەو بەدخووە دێتە ڕێمان شوان: لە لوورەی ئەو هیچ مەترسن ئەگەر لەو گورگە ئەپرسن وا ڕای کرد ملی شکان (بازە)ی دی، ڕۆیی، تێی تەقان مەڕەکان: بەهارمان هەر بۆ بمێنێ خودا تۆمان لێ نەسێنێ لە چاکەی تۆ هەر دەرناچین هەتا مردن گەردن کەچین شوان: تاریکی داهات و شەوە جا نۆرەی دۆشین و خەوە ئەوا ئەمڕۆشمان تێ پەڕان بچینەوە بۆ دێکەمان ++++++++++++++++++++++