شاعیر: بێکەس کتێب: شیعری منداڵان سەرناو: تۆ چیت؟ من کوردم! سەبارەت: هەڵەبجە ١٩٣٥ تۆ چیت؟ من کوردم نەتەوەی گوردم خۆ ترسنۆک نیت؟ حاشا نەبەردم چی تۆی لەناو برد؟ دوو دڵی و نیفاق چۆن ڕزگار ئەبی؟ هەر بەئیتتفاق بڵێ چیت ئەوێ؟ بەرزیی وەتەنم بەخۆڕایی نا، بەگیان و تەنم چیت لە بارایە؟ خۆ فیداکردن بۆچی؟ لە ڕێگای میللەتا مردن کوا، چەکت چییە؟ سەودای وڵاتم ئەی پشتیوانت؟ عەزم و سەباتم ڕاستت پێ بڵێم؟ فەرموو گوێم لێتە بەقسەم ئەکەی؟ سەرم لە ڕێتە بەڕاستی و پاکیی هەوڵ و تێکۆشین لە کورسی و کینە و درۆ چاو پۆشین ئەمانەت نەبێ کارت زۆر لەقە بەشت هەمیشە نەگبەتی و شەقە ++++++++++++++++++++++